بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای لێدوانی درۆ و ناڕاستی بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بە کراوەیی گەرووی هورمز، فەرماندەیی هێزی دەریایی سپای پاسداران لە پەیامێکدا جەختی لەوە کردەوە کە هەژموونی جەنگاوەرانی ئیسلام بەسەر ڕێڕەوی ئاوی ستراتیژیی گەرووی هورمزدا بە تەواوەتی چەسپاوە.
ڕاشگەیێندرا کە هەژموونی جەنگاوەرانی ئیسلام بەسەر ئەم ڕێڕەوی ئاوی ستراتیژیە بەتەواوی چارەنووسسازە و بە هەموو تواناوە گەرووی هورمز بەڕووی هەموو ئەو کەشتیانەدا داخراوە کە بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بەنیازن ترانزیت بکەن و نەتەوەی ئازیز و ئازا و نێردراوی ئێرانی ئیسلامی دڵنیادەکەینەوە کە ئەم پرۆسەیە تا کۆتایی خراپییەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لەدژی وڵاتی خۆشەویستمان بەردەوام دەبێت بە جێبەجێکردنی ئەرکە دیاریکراوەکان.
Your Comment